كاتژمێر 10 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له مه‌ڕاسیمێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نوێی ئه‌ندازیار (ئهرشیباڵد مایڵن هامیلتۆن) له گه‌ڕه‌كی پاشای گه‌وره (كاولۆكان)ی شارۆچكه‌ی ڕواندز لادرا.
دانا مسته‌فا به‌رێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ڕواندز ڕاگه‌یاند: هامیلتۆن پێشتر په‌یكه‌رێكی هه‌بوو له‌م شوێنه، به‌ڵام له ڕووی هونه‌رییه‌وه ناته‌واو بوو و گله‌یی زۆریشی له‌سه‌ر هه‌بوو له‌لایه‌ن هاوشارییان، به له‌به‌رچاوگرتنی داخوازی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ڕواندز و پێداگیری جه‌نابی قهیمقام، بڕیارمان دا په‌یكه‌رێكی شایسته‌تر بۆ ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه دروست بكه‌ین كه به‌رهه‌می قوتابییانی به‌شی په‌یكه‌ره له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری دوو مامۆستای ئازیز.
له‌سه‌ر سه‌كۆی په‌یكه‌ره‌كه تێكستێك به هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نووسراوه تاكو گه‌شتیاران پوخته‌یه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ژیانی هامیلتۆن وه‌ربگرن.
نه‌جات مه‌جید سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕواندز ده‌ڵێ: به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی قایمقامی شارۆچكه‌ی ڕواندز و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و گه‌شتوگوزاری ڕواندز، له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره، بڕیارمان دا شوێنی په‌یكه‌ری هامیلتۆن بگوازینه‌وه بۆ سه‌كۆی گه‌شتیاری ڕواندز به گۆڕانكاریكردن له پهیكهرهكهشهوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.