وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی رۆژی مامۆستایانی کوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ى رۆژى مامۆستایانی کوردستان، كه ساڵانه له ٦ی١٠ ئه‌م رۆژە بەرز ڕادەگیریت، بەم بۆنەیەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێ ڕادەگەینین، رێز و سوپاس ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م مامۆستایان و تەواوی پەروەردەکاران ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌م ڕۆژە پیرۆز و پڕ شكۆیه‌دا وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو خۆشهویستىو شانازییه‌كه‌وه پێتان ده‌ڵێین سه‌رمان بڵنده به ئێوه‌ى ئازیز‌و ماندوونه‌ناس كه هه‌میشه نموونه‌ى دڵسۆزی‌و له خۆبورده‌یی بوون بۆ گه‌یاندنى په‌یامه پیرۆزه‌كانتان له ناو پۆل و قوتابخانه‌كاندا له پێناو دروست كردن‌و پێگهیاندنىو بونیادنانى نه‌وه‌یه‌كى كارا‌و زیندوو بۆ ئاینده‌و دواڕۆژى گه‌له‌كه‌مان، بەشداری و ڕۆڵی مامۆستایان لە شۆرشی رزگاریخوازیی گەلی کوردستان و قۆناغی ئازادی دا رۆڵێکی بەرچاو و لەبیرنەکراوە.
له په‌یامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندووه: هه‌ر بۆیه له‌م یاده‌وه مامۆستایان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پڕه‌نسیپه نه‌گۆڕه‌ى له سه‌رشانمانه بۆ خزمه‌ت كردنى مامۆستایانى كوردستان.
وەزارەتی پەروەردە
٦ی١٠ی٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.