ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاتی سه‌ردانیكردنی مۆسكۆ پێشبینی به‌مزووانه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرد كه له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزه واژوو كرابوو.
حسێن ئه‌میر عه‌بد ئهلهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین له‌م نزیكانه دانوستان سه‌باره به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ڤیه‌ننا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ئێران ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ، له كاتێكدا جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ شه‌رعییه‌تدان به ڕێككه‌وتنه‌كه و لادانی هه‌موو كۆت و به‌نده نایاساییه‌كان دژ به تاران.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسیان له بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كانی ئێران كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه نه‌خسته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.