دیوانی وه‌قفی سوننی سبه‌ی پێنجشه‌می وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می دیاری كرد كه به مانگی مه‌ولوود ناسراوه.
دیوانی وه‌قفی سوننی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م ڕۆژی 1ی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1443ی كۆچییه.
دیوانه‌كه هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: دوای بینینی مانگ به چاو و به ڕێگه‌ی فه‌له‌كی، لیژنه‌ی دیاریكردنی مانگه‌كانی كۆچی له دیوانی وه‌قفی سوننی سبه‌ی پێنجشه‌م 7ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2021 وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1443ی كۆچی دیاری كرد.
جێی باسه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له ڕۆژی دووشه‌می ڕێكه‌وتی 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م له ساڵی 571ی زاینی كه به ساڵی فیل ناسراوه له شاری مه‌ككه له‌دایك بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه به مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م ده‌گوترێ مانگی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.