Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 18:20

ئه‌مڕۆ خولی چوارەمی په‌رله‌مانی عێراق کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، ئه‌مرۆ  پێنجشەممە رێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی2021، تەمەنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی دێت.

محەمەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی کە هەڵبژاردنی پێشوەخت داوای عێراقییەکان بووە.

حەلبوسی سوپاسی ئەندامانی خولی چوارەمی ئەنجوومەکەی کردووە بۆ ئەو کارانەی کە لە ماوەی بەرپرسیاریەتییان ئەنجامیانداوە.

راشیگەیاندووە، ئه‌مرۆ پێنجشەممە تەمەنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتایی دێت و دەڵێت: "گەل لە 10ی تشرینی یەکەمدا ئەو کەسانە هەڵدەبژێرن کە نوێنەرایەتییان دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ".

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە (٤٦)ی خۆیدا لە رێکەوتی ٣١ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی حوکمەکانی ماددەی (٥٩/دووەم) و ماددەی(١٣٨/ پێنجەم/أ) بڕیاریدا بە کۆتاییهاتنی تەمەنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنەکە لە حەوتی تشرینی یەکەم لە ئەگەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ دیاریی کردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.