Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 15:43

حکوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌کی کاره‌با له‌ قه‌ڵادزێ جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، لەقەڵادزێ پرۆژەیەکی کارەبا بەبڕی 67 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێ و بەڕیوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای راپەڕین و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (167) ملیۆن دینار، پرۆژەی راکێشانی فیدەرێکی تازەو هاوسەنگ کردنی چەند فیدەرێک لەقەڵادزێ کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لەوبارەیەوە ئەندازیار عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێ رایگەیاند: بەمەبەستی چارەسەرکردنی بارزۆریی کارەبا لەگەرەکی هەنارۆک لەقەڵادزێ پرۆژەیەک جێ بەجێ دەکرێت کە بریتیە لە راکێشانی فیدەرێکی تازەو هاوسەنگ کردنی چەند فیدەرێک.
وتیشی: پرۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوەو لە40%ی تەواوبووەو لەئایندەیەکی نزیکداو لەپانزە رۆژی داهاتوودا پرۆژەکە تەواودەبێت و بەتەواوبوونی پرۆژەکەش کێشەی کارەبای گەڕەکی هەنارۆک بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا چارەسەردەکات.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.