Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 15:43

ناوی گەڕەک و ناحییە و قەزاکان لە سنووری بازنەی 2ـی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکرێتەوه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020ـی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی بۆ تەرخان کراوە و دابەشکراوە بۆ 5 بازنەی هەڵبژاردن، کە پێویستە لە هەر بازنەیەک 1 ئافرەت سەربکەوێت، جا بە دەنگی خۆی بێت یان بە دەنگی کۆتا.

بەپێی داتاکانی کومسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌ 1 ملیۆن و 360 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانی هەیە و دابەشکراوە بەسەر 5 بازنەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەر بازنەیەکدا کاندیدێکی هەیە.

بەپێی داتاکانی کومسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌ 1 ملیۆن و 360 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانی هەیە و دابەشکراوە بەسەر 5 بازنەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەر بازنەیەکدا کاندیدێکی هەیە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 1ـی پارێزگای سلێمانی  شنۆ نورى عەبدوڵڵا کاندیدی ژمارە 28ـی بەربژێر کردووە.

بازنەی 2ـی پارێزگای سلێمانی سنووری ناوچەکانی خەبات، قڕگە، سەرشەقام، وڵوبە، شێخ عەباس، زێڕینۆک، ھوانە، چوارچرا، سەیوان، سەرکارێز، ئیبراھیم پاشا، مەڵکەندی، شەقامی قەنات، سەرا، عەقاری، چوارباخ، شارەوانی، قالاوە، کەنەسوورە، کانی گۆمە، عەلی ناجی، شۆڕش، ئاشتی، شەقامی سالم، شێخ محێدین، ڕزگاری ئابڵاخ، بەختیاری، فەرمانبەران، سەروەری، کانی کوردە، سەرچنار، شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، قولەرەیسی، سەروو و خوار، شەکرەکە، کانی سپیکە، ھەواری شار، تاڤگە، بەکرەجۆی کۆن، بەکرەجۆی تازە، ئاوبارە، عەواڵ، جێشانە، عەزیز ئاوا، ڕاپەڕین، کەنەکەوە، تاسڵوجە، بازیان، ئەڵایی و گوندەکانی ئەو سنوورە، تەیناڵی کۆن و نوێ، بەردەقارەمان، گۆپاڵە و گوندەکانی ئەو سنوورە، عەڕبەت و ھەموو گوندەکانی قەزای قەرەداخ دەگرێتەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی عێراقدا لەم بازنەیەدا 13 هەزار و 750 دەنگی بەدەستهێناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.