لە سەرەتای ساڵی داهاتوو وێستگەی هایدرۆپاوەری بەرهەمهێنراویی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەڕ دەخرێت و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەبەسترێتەوە.
له راگهیاندراوێكدا ، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: لە سەرەتای ساڵی داهاتوو وێستگەی هایدرۆپاوەری بەرهەمهێنراویی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەڕ دەخرێت و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەبەسترێتەوە.
وهزارهت رایدهگهێنێت: شاندی کۆمپانیای ELC ئیتالیایی کە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لە پریزنتەیشنێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای فارابیی ئێرانی جێبەجێکاری پرۆژەکە، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و چارەسەری گرفتە تەکنیکییەکانی خستەڕوو.
وهزارهتی كارهبا ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه له كۆبوونهوهكهدا، کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا داوای لە نوێنەرانی هەردوو کۆمپانیایەکە کرد بەزووترین کات پرۆژەکە تەواو بکرێت و لەکاتی دیاریکراودا وزەی کارەبای بەرهەمهێنراوی بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا ببەسترێتەوە و، ئامادەیی خۆیشی بۆ هەموو ئاسانکاریی و هاوکارییەک دەربڕی.
وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە دوو تۆرباینەوە توانایی بەرهەمهێنانی 32 مێگاوات کارەبای هەیە و یەکێ لە خاوێنترین و ژینگەپارێزترین وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانە.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.