ئه‌كادیمیای پاشایه‌تی سویدی خه‌ڵاتی نۆبلی ساڵی 2021 له‌ئه‌ده‌بیات به‌خشییه "عه‌بدولڕه‌زاق گۆڕنه"ی نووسه‌ری ته‌نزانی، كه له‌به‌ریتانیا نیشته‌جێیه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی لێژنه‌ی ئه‌كادیمیا به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به‌هۆی "قووڵبوونه‌وه‌ی ریشه‌ییه‌كان بووه له شوێنه‌واره‌كانی ئیمپریالیزم و چاره‌نووسی په‌ناهه‌نده‌كان له‌و دۆخه راستهقینهكاندا، كه له‌نێوان كلتوور و كیشوه‌ره‌كاندا بوونی هه‌یه"، عه‌بدولڕه‌زاق گۆڕنه له‌دایكبووی ساڵی 1946 زنجبار، ئه‌و نووسه‌ره به‌ئینگلیزی ده‌نووسێ یه‌كێك له رۆمانه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ناوی "به‌هه‌شت"ه و له‌ساڵی 1994 نووسیوویه‌تی و گه‌یشتۆته لیستی خه‌ڵاته‌كانی پۆكر و وویتبرید، هاوكات رۆمانی "كۆچ"ی له‌ساڵی 2005 و رۆمانی "به‌رامبه‌ر ده‌ریا" له‌ساڵی 2001 نووسیووه.
عه‌بدولڕه‌زاق گۆڕنه له‌ساڵی 1968 بۆ خوێندن چۆته به‌ریتانیا، له ساڵی 1980-1982 له‌زانكۆی بایرۆكانۆ له نایجیریا وه‌ك وانه‌بێژ كاری كردووه، له‌ساڵی 1982 له‌زانكۆی كنت بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌رگرتووه، ئێستاش پرۆفیسۆر و سه‌رۆكی خوێندنی باڵای به‌شی ئینگلیزییه له‌و زانكۆیه، گرنگدانه ئه‌كادیمیا سه‌ره‌كییه‌كانی زیاتر په‌یوه‌سته به كێشه‌كانی پاش ئیمپریالیزم و ئه‌و وتارانه‌ی په‌یوه‌ندییان بهئیمپریالیزمهوه هه‌یه به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌فریقیا و ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی و هیندستان.
هاوكات نووسه‌ر چه‌ندین رۆمانی دیكه‌شی هه‌یه وه‌ك یادی جێهێشتن 1987، رێگه‌ی حه‌ج 1988، دوتی 1990 ئه‌و سێ رۆمانه زیاتر باس له ئه‌زموونی په‌ناهه‌نده‌كان ده‌كات به‌پێی بۆچوونه له‌یه‌ك جیایهكان، هه‌روا رۆمانی چواره‌می به‌ناوی به‌هه‌شته 1994 له‌م رۆمانه‌دا باس له‌و رووداوانه ده‌كات كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا له‌نێوه‌ندی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هاتۆته ئاراوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین رۆمانی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵاتی نۆبل به‌هاكه‌ی 10 ملیۆن كڕۆنی سویدییه، كه ده‌كاته (1.14 ملیۆن دۆلاره، له‌كاتێكدا له‌م هه‌فته‌یه‌شدا دوو خه‌ڵاتی دیكه له‌بواره‌كانی كیمیا و پزیشكی به‌خشراوه له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵات به‌خشراوه به زانایانی كه‌ش و هه‌وا و فیزیا، له‌پاش خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیات له‌رۆژانی داهاتوو خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی و ئابووری ده‌به‌خشرێ.
ئاژانسه‌كان-RT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.