Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 13:30

بەشیێکى گرنگى چارەسەرکردنی وەرەم و نەخۆشیەکانی مێشک لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.10.7، لەگەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشیێکى گرنگمان بۆ چارەسەرکردنی (وەرەم و نەخۆشیەکانی مێشک) لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کردەوە.

پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌: کردنەوەى بەشی (گاما نایف) بۆ چارەسەرکردنی وەرەم و نەخۆشیەکانی مێشک بەتیشک کە لەڕووى تەندروستییەوە جگە لەوەى خزمەتگوزارییەکى نایاب و دەگمەن پێشکەش بە هاولاتییان شارى هەولێرى پایتەخت و تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستان و تەنانەت شارەکانى ترى عێراقیش دەکات لە نەخۆشخانەى کۆمارى شارى هەولێر، لەڕووى ئابووریشەوە کاریگەرى خۆى هەیە، چونکە لە پێشوتردا هاوڵاتییان بەناچارى دەبوایە بۆ ئەم جۆرە چارەسەرییانە سەردانى نەخۆشخانەکانى دەرەوەى وڵات بکەن، ئەمەش یەکێکى دیکە لە دەستکەوتە گرنگەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە گرنگى و بایەخى زۆرى بە پێشوەچوونى هەموو سێکتەرەکانداوە لەوانەش سێکتەرى تەندروستى.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوانەى هۆکار بوون بۆ کردنەوەى ئەم بەشە، هەروەها زۆر سوپاس بۆ وەزیرى تەندروستى و وەزارەتى تەندروستی کە لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر دەبینین خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەشارەکەمان ڕۆژ دواى ڕۆژ دەچێتە قۆناغى باشترەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.