ئێوارەی ئەمڕۆ لە باشوری بەغدا و لە نێو ماڵەکەی خۆیدا گەورەترین مافیای ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت.
هێزی نیشتیمانی عێڕاقی ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کرۆتەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسە ترسناکترین مافیا بووە لە بەغدا و پێشتریش ژمارەیەک تاوانی ئەنجامداوە.
لەگەڵ دەستگیر کردنیشی دا بڕی 3 کیلۆ گڕام کریستال و ماددەکانی دیکەی وەک عەشیش و هێرۆینی پێ بووە لەگەڵ چەکی جۆری کڵاشنکۆف و ڕومانەو دەبانچە.
تاوانبار ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایەوە بە بڕیاری دادگا ڕاگیراوە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.