ئاوارەکانی شنگال ناویان لە بنکەکانی دەنگدان نییە و حکوومەتی عێراق بە کەمتەرخەم دەزانن و پێیان وایە هۆکاری سیاسی لە پشتەوەیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021 له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له سنووری قەزای شێخان، هاووڵاتییانی سنوورەکە بە گەرمییەوە ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بەمەبەستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەشێکیان ناویان نەگەڕاوەتەوە.
بەشێک لە ئاوارەکانی شنگال بە "ماڵپەڕی کورستان تیڤی"ـیان ڕاگەیاند، كه ناوه‌كانیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا بتوانن به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
هەروەها ده‌شڵێن، حكوومه‌تی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن كه‌وا ده‌نگی ئه‌وانیان به سیاسی كردووه و ناوه‌كانیانی تۆمار نه‌كردووه.
ئاوارەکانی شنگال هۆکاری نەگەڕانەوەی ناویان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە بەشێکی زۆرییان دەنگدەری پارتی دیموکراتی کوردستانن و هۆکاری نەگەڕانەوەی ناوەکانیان به هۆکاری سیاسی ده‌زانن.
یەکێک لە ئاوارەکان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی گوتی: لە کۆی گشتی 11,500 ئاوارە ته‌نها 4,500 کەس دەنگی گەڕاوەتەوە، ناوبراو ئەوە بە "پلانگێڕی و مەهزەلە" ناو دەبات دژی ئاوارەکانی شنگال، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق بە کۆمسیۆنی "شیعە و سووننە" ناودەبات.
جێی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، زیاتر لە 1 ملیۆن و 196 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.