Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 10:54

له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ كاتی چوونی بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 ى 10 ى 2021 ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی رێبین ره‌مه‌زان له‌ كاتی چوونی بۆ قه‌زای خورماتوو  بۆ به‌شداری كردنی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ، دووچاری رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ش  بریندار ده‌بێت. 

 عەقید خەلیل محەمەد، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی برایەتی لە خورماتوو رایده‌گه‌ێنێت: رووداوه‌كه‌  لە ڕێگەی نێوان خورماتو بۆ كەركووك بووه‌ ، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ، موقەدەمێكی پێشمەرگە بریندار بووه‌ و پێشمەرگەیەكیش  گیانی لەدەست داوه‌.

 راشیگه‌یاند: ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كه‌  لە سنووری كەلارەوە هاتوون به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییان له‌ده‌نگ دانی تایبه‌ت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.