Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 10:54

ناوی گەڕەک و ناحییە و قەزاکان لە سنووری بەشێکی بازنەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاو دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

 

بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020 ـی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی بۆ تەرخان کراوە و دابەشکراوە بۆ 5 بازنەی هەڵبژاردن، کە پێویستە لە هەر بازنەیەک 1 ئافرەت سەربکەوێت، جا بە دەنگی خۆی بێت یان بە دەنگی کۆتا.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 3ـی پارێزگای سلێمانی تەنها یەک کاندیدی ئافرەتی بەربژێر کردووە کە  ئەویش ئەشواق نەجمەدين جافه‌  کاندیدی ژمارە 22ـە.

 

بازنەی 3ـی پارێزگای سلێمانی سنووری ناوچەکانی ھەڵەبجە، ھەورامان، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن دەگرێتەوە.

 

هەروەها لە بازنەی 4ـی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەمان شێوە تەنها کاندیدێکی ئافرەتی بەربژێر کردووە کە ئەویش ناسكە عەبدوڵڵا حەمە ڕەش کاندیدی ژمارە 30.

 

بازنەی 4ـی پارێزگای سلێمانی سنووری ناوچەکانی پیرەمەگرون، سوورداش، دووکان، خەلەکان، خدران، حاجی ئاوا، چوار قوڕنە، ڕانیە، بنگرد، سەرکەپکان، سەنگەسەر، ژاراوە، سەروچاوە، قەڵادزێ، ھێرۆ، ھەڵشۆ، ئیسێوە دەگرێتەوە.

 

هەروەها لە بازنەی 5ـی پارێزگای سلێمانیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لەم بازنەیەشدا تەنها کاندیدێکی بەربژێر کردووە کە ئەویش شوان محەمەد رۆستەم كاندیدی ژمارە 24 ـە.

 

بازنەی 5ـی پارێزگای سلێمانی سنووری ئەو ناوچانە دەگرێتەوە: کەلار، کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، بەشێکی خانەقین.

 

لە هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 2018ـی عێراقدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی گشتی هەر سێ بازنەی 3 و 4 و 5، 40 هەزار و 192 دەنگی بەدەستهێنا.

 

جێی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، زیاتر لە 1 ملیۆن و 196 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پڕۆسەی دەنگدانی گشتی دەست پێدەکات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.