Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 10:54

لە سنووری قەزای چۆمان 95%ی دەنگدەران دەنگیان داوە

کوردستان TV
100%

لە سنووری بنکەی 230ی چۆمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تا کاتژمێر 5ی ئێوارە ڕێژەی دەنگدان 95% بووە.

دەریا سمکۆ بەرپرسی بنکەی چۆمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کۆی 1862 دەنگدەر لە سنوورەکەمان تا کاتژمێر 5ی  ئێوارە 1750 دەنگدەر دەنگی خۆی داوە، ئەم ڕێژەیەش دەکاتە نزیکەی 95% و تا ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە و هیچ کێشە و گرفتێک نەهاتۆتە پێشمان.

بەرپرسی بنکەی چۆمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: ئەو ڕێژەیەی ماوە، ڕەنگە بەشێکیان ناوی مردووبن و ئەوەندە خولەکەی ماویشە ئەوانەی تا ئێستا نەهاتوون دەنگ بدەن، بنکەی دەنگدەران تا کاتژمێر 6 ئێوارە کراوە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.