Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 07:43

رووداوێکی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان برینداربوونی 2 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: لە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس بریندار بوون. 
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 9 - 10 - 2021 ،  لە ناو ناوشاری کەلار و لەسەر ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی)ڕوداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕویدا.
هاتووچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت:  ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (میتسیوبۆشی گلان و ماتۆڕسکیلێک ) روویدا .
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا  لێخوری ماتۆڕسکیلەکە و سەرنشینێکی بریندار بوون ، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کران ، یەکێک لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کراوە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.