Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 06:02

ته‌ندروستی گه‌رمیان: تا ئێستا 1150 ناسنامەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان دروستکراوە

کوردستان TV
100%


لەلایەن تەندروستی گەرمیانەوە تائێستا 1150 ناسنامەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ھاووڵاتیان دروست کراوە.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: لە رێکەوتی (٢١/ ٩/ ٢٠٢١)ـەوە، پرۆسەی دەرکردنی ناسنامەی ڤاکسینی کۆرۆنامان خستووه‌ته‌ بواری جێبەجێکردنەوە، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ، 1150 ناسنامە دەرکراوە.
تەندروستی گەرمیان ھەروەھا ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکاتەوە کە مامەڵەی ناسنامەکەیان پێشکەش کردووە، پاش پشووی ھەڵبژاردن، سەردانی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناسنامەکانیان.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: ھەروەک ھەندێک لە مامەڵەکان بەڕێنەخراون و نەکراون بە ناسنامە، چونکە کەموکورتیی و کێشەیان تێدایە، بۆیە داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکەین کە مامەڵەیان تا کۆتایی ھەفتەی پێشوو پێشکەش کردوە، پاش پشووی ھەڵبژاردن سەردانی ھۆبەی ئایتی بکەن بۆ ئەوەی ئەگەر مامەڵەکانیان بێکێشە بو ناسنامەکانیان وەربگرن و ئەگەریش کێشە و کەموکورتیی ھەبوو چارەسەری بکەن و دواتر ناسنامەکەیان بۆ چاپ بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.