له گه‌ڕی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای وێمبڵی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هیچ یارییه‌كی له پاڵاوتنه‌كان نه‌دۆڕاندووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی نۆیه‌م دایه.
هه‌نگاریاش به 10 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت، له گه‌ڕی پێشووی پاڵاوتنه‌كاندا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ندۆرای میوانداری برده‌وه، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌مشه‌و، یاریزانانی ئینگلته‌را دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر گاریت ساوسگیت سازكرد.
هه‌ردوو یاریزان ڕیس جیمس به‌رگریكاری چێڵسی و ترینت ئه‌لیكسانده‌ر ئارنۆڵد به‌رگریكاری لیڤه‌رپول به‌هۆی پێكان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه داده‌بڕێن، ئینگلته‌را ته‌نها جارێك له مێژووی خۆی نازناوی مۆندیالی له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو شه‌ستوشه‌ش له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ده‌ستهێناوه .
له پاڵاوتنه‌کان ئه‌مشه‌و ئینگلته‌را و هه‌نگاریا رووبه‌رووی یه‌ک ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.