له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌رو له گڕوپی یه‌كه‌مدا، كاتژمێر 9:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی لۆكسمبۆرگ ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی پۆرتوگال دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر فێرناندۆ سانتۆس سازكرد‌و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی یاریزانان دابوو.
هاوكات یاریزان دیێگۆ گۆتا به‌هۆی پێكان له ڕیزی پۆرتوگال دابڕاوه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكات، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له كۆی پێنج گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كان هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی سێزده خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دێت، لۆكسمبۆرگیش خاوه‌نی شه‌ش خاڵه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت .
ئه‌مشه‌و له پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال پورتوگال و لۆکسمبۆرگ رووبه‌رووی یه‌ک ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.