Erbil 38°C شەممە 15 ئاب 11:14

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی هەنار و پاییزی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ رۆژانی داهاتوو ڤیستیڤاڵی ساڵانەی هەنار و پاییزی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایده‌گه‌ێنێت:حەوتەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە 2021/10/14 ، له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
وابریارە بەشێکی زۆری جوتیاران و خاوەن پرۆژە و باخەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری بەشداری بکەن ، ئەم ڤیستیڤاڵە بەچاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی چەندین دامەزراوە بەرێوە دەچێت .


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.