Erbil 38°C شەممە 15 ئاب 07:42

ژمارەی کورسییەکانی پارتی زیادیکرد

ڕوونکردنەوەیه‌ك لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکانی ڕاگەیاند و پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی بۆ 33 کورسی بەرزبووەیەوە.

دوێنێ سێشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2021 جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند دەنگەکانی 3100 بنکەی دەنگدان بە ژماردنی دەستی دەژمێردرێن، درەنگانی شەوی ڕابردووش ئەنجامی ژماردنی دەستی ڕاگەیاندرا.

درەنگانی شەوی ڕابردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستی ڕاگەیاند و پارتی ژمارەی کورسییەکانی لە 32 کورسییەوە بۆ 33 کورسی بەرزبووەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک کورسیێکی دیکەی بەدەستهێنا، عەبدولواحید ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیاوازیێکی کەم ژمارەی دەنگەکانی پێش عومەر کۆچەر کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کەوت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.