به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای 48 کاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه: ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت و لە کاتی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پێنجشه‌ممه 14-10-2-2021
هه‌ولێر 32 پله ، دهۆك 27 پله ، سلێمانی 30 پله ، هه‌ڵه‌بجه 35 پله ، كه‌ركوك 37 پله.
هه‌ینی 15-10-2021
هه‌ولێر 34پله ، دهۆك 28 پله ، سلێمانی 31 پله ، هه‌ڵه‌بجه 36 پله ، كه‌ركوك 38 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.