به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كرد كه كارمه‌نده‌كه‌ی شاری ده‌روازه سیتی له شاری سلێمانی كوشتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: پاش ئەوەی ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرانەوە لە بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمەندێكی ئەمنی (سیكویریتی) یەكێك لە سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزەكانمان لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ھەوڵەكانیان چڕ كردەوە و توانیان پاش چەند كاتژمێرێك لە ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارەكە دەستگیر بكەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بكوژه‌كه ناوی (ب. م) كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركووكە و بە سوپاسەوە كەسوكارەكەشی ھاوكار بوون لە دەستگیركردنی.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د كاكه‌خان ئه‌و كارمه‌نده سیكویریتییهیه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی ئه‌ركی خۆیدا وه‌ك پاسه‌وانی شاری ده‌روازه‌ی سیتی له سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ده‌مانچه كوژرابوو.
ڕووداوه‌كه به نزیكه‌یی له كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوویدابوو، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ناوی هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د كاكه‌خان و له‌دایكبووی ساڵی 1990ه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه نووسینگه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردبووه‌وه و باسی له‌وه كردبوو: هه‌ڤاڵ لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لەگەڵ کەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەو کەسە بە دەمانچە هێرش دەکاتە سەری.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردبوو: سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه بریندار ده‌كرێت، به‌ڵام دواتر گیان لەدەست دەدات.
نووسینگه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵح ڕاشیگه‌یاندبوو: بکوژ.. کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هه‌ر لە دوای ڕووهداوەكە، هێزە ئەمنییەكان هەوڵی دەستگیركردنی بكوژیان داوه تا ڕاپێچی بەردەم یاسا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.