به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵی له شاری هه‌ولێر كوشتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر: ئەمڕۆ کاتژمێر (6)ی ئێوارە لە شەقامی (30) مەتری نزیک پردی سەیداوە له شاری هه‌ولێر ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوو دەدات و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (69) ساڵ سێ گولـەی بەردەکەوێت و گیان لەدەست دەدات و تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداوه‌كه ڕادەکات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی پۆلیس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن. س. ح)ه و تەمەن (67) ساڵه و لە کاتی ئێستادا دەستگیرکراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هۆکاری ڕووداوه‌كه دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا.
ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار ڕادەستی دادگا بکرێت تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەری بگیرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.