پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له شاری ڕانیه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌رمى ئافره‌تێك گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه كه شوێنه‌واری په‌ت به ملیه‌وه دیار بوو.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه ناوی (د، ئ، م) و له دایكبووی ساڵی 2001 و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری ڕانیه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به وته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو له ماڵی خۆی به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دواى ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی كرا، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.