وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، پشووی ڕۆژی شهموویان له پێنج فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه و كارتی نیشتمانی له شاری به‌غدا هه‌ڵگرت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوی كرده‌وه: بۆ كارئاسانی هاووڵاتییان، بڕیارماندا پشووی فه‌رمی ڕۆژانی شه‌موو له فه‌رمانگه‌كانی كاروباری كارتی نیشتمانی هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كازمییه، ئه‌عزه‌مییه، به‌غدا جدیده، ڕه‌سافه و مه‌دینه‌ی سه‌در له شاری به‌غدا هه‌ڵبگرێ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هۆكاری هه‌ڵگرتنی پشووی ڕۆژی شه‌مووی ئه‌م فه‌رمانگانه‌ی بۆ زۆری داواكاری ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییان گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتییان كرد بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن له ڕۆژانی شه‌مووش مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی له شاری به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.