ڕه‌وتی سه‌در شه‌وی ڕابردوو پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یاند.
لیژنه‌كه به فه‌رمانی موته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در پێكهێنراوه و له چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتوون كه بریتین له (حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری سه‌رۆك، نه‌ساڕ ئه‌لروبێعی جێگری یه‌كه‌م، نه‌بیل ئه‌لته‌رفی جێگری دووه‌م، حاكم ئه‌لزاملی یاریده‌ر)، كاری ئه‌م لیژنه‌یه‌ش گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره پێكبهێنن و دواتریش هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێی عێراق بده‌ن.
موقته‌دا سه‌در داوای له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كردووه بنه‌مای كاركردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانن ده‌ست له كاروباری ئه‌م لیژنه‌یه وه‌ربدات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕه‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرترین ده‌نگی لایه‌نه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه زیاتر له 70 كورسییه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕهوتهكهش پێشتر چه‌ند جارێك جه‌ختی كردبووه‌وه ئامانجیان پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقه له‌لایه‌ن ڕه‌وته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی داهاتووش به‌ده‌ست خۆیانه‌وه ده‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌م بڵاو كرابووه‌وه كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌ند كوتله و لایه‌نێكی تری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ن به به‌شداریی 85 كورسی په‌رله‌مانی.
له‌مباره‌یه‌وه عالییه نوسێف سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندبوو: بڕیاردراوه هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌مانی فه‌تح و چه‌ند كوتله و لایه‌نێكی تر پێك بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له داهاتوودا به‌شداربین له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ڕاشیگه‌یاندبوو: پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت به ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ لایه‌ن ناتوانێ تاكلایه‌نانه و به‌بێ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.