شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، توانیویانه له شاری مووسڵ سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا شانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری تیرۆریستانی داعش كه پێكهاتبوون له 6 چه‌كدار ده‌ستگیر بكه‌ن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و به چاودێرییه‌كی چڕی هێزه‌كانی عێراق توانرا شانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعش له شاری مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: شانه تیرۆرستییه‌كه پێكهاتبوون له 6 ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كه به‌شدارییان له چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و هێرشكردنه سه‌ر سوپا و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه پیاوه‌كانیان چه‌كداری داعش بوون و كوژرابوون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه، له كاتی ده‌ستگیركردنی 6 داعشه‌كه، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان نووسراوی نهێنی و چه‌ك و پاره‌یه‌كی زۆریشدا گرتووه كه له ده‌ستی ده‌ستگیركراوه‌كاندا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.