ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری له یاریه‌كی خێرخوازی تۆپی پێ كرد كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له نێوان هه‌ردوو تیپی ناوداران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا سازكرابوو.
ماكرۆن به درێسی ژماره سێ و شان به شانی ئارسن ڤینگه‌ری فه‌ڕه‌نسی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسناڵ و هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كریستیان كارێمبو و مارسێل دێسایی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی دیكه له ڕیزی تیپی ناوداران یاری كرد‌و گۆڵێكیشی به لێدانی سزا تۆماركرد كه گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی بوو.
یاریه‌كه‌ش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان كۆتایی هات، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ ماوه‌ی چل وپێنج خولهك له باڵی چه‌پی هێڵی به‌رگری به‌شداری له یاریه‌كه كرد‌و دواتر ڕایگه‌یاند كه زۆر حه‌ز به یاری تۆپی پێ ده‌كات و له ته‌مه‌نی لاوێتیدا له باڵی چه‌پی هێڵی به‌رگری یاری كردووه به‌ڵام زۆر به‌هره‌دار نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به گوڕوتینه‌وه یاری كردووه.
ماكرۆن ئاشكراشی كرد كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هاوكاری پێشكه‌ش به پێنجههزار دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی ده‌كات تا له‌م ڕێگایه‌وه زۆرترین خه‌ڵك سوودمه‌ند بن له ئه‌نجامدانی یاریه وه‌رزشیه‌كان به تایبه‌تی له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌م پلانه‌ش له ئێستاوه تا ئۆڵۆمپیادی دووهه‌زاروبیست وچواری پاریس جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.