سوپای عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەھاوکاریی لەگەڵ ھێزەکانی لیوای 25ی پیادە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی لەتفییە و قەزای مەحمودییە باشووری بەغدا دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.