له ده‌ست پێكی گه‌ری ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا ، یانه‌ی پاریس سانت جێرمان له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئینجێی كرد‌و زۆر به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ه‌دست هێنا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای پاریس دی برانس به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێكی یاریزانی كۆت دیڤواری ئه‌نجیلۆ ڤۆلگینی پێشكه‌وتن ، له گێمی دووه‌م ئاستی خاوه‌ن مال باشتر بوو .
له خوله‌كی شه‌ست و نۆ دانیللۆ پیرێرای پرتوگالی به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پاریس یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وتیش ناوبژیوان دوای گه‌رانه‌وه بۆ سیسته‌می ڤار لێدانێكی سزای بۆ پاریس هه‌ژمار كرد‌و كلیان مباپێ گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یانه‌ی پاریس سانت جێرمان نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست و حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی ئینجیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به حه‌ڤده خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر ئینجێی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.