كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه به ده‌ست هه‌ژماركراون هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه بوون كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و میمۆری ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوون.
موهه‌نه‌د ئه‌نساڕی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان ڕایگه‌یاند: كاره‌كانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و سندووقانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه هێڵ و شریتیان له‌سه‌ر بوو ته‌واوبوون، كاره‌كانیش به چاودێری چاودێرانی سیاسی و نوێنه‌ری به‌ربژێره‌كان ئه‌نجامدرا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و سندووقانه‌ی كه به‌ده‌ست هه‌ژماركرانه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوشێوه بوون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ناردنی ئه‌لیكترۆنی و میمۆری سه‌ر ئامێره‌كان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌موو دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ دوایین ئه‌و سندووقانه كرا كه نێردرابوون و دوای ناردنی ئه‌نجامه‌كانیش بۆ ناوه‌ندی داتاكان ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كانیان هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه بوون كه ئامێری QR ناردبوونی كه پاسوۆردی تایبه‌تی په‌ڕی ده‌نگدانی له‌سه‌ربووه.
موهه‌نه‌د ئه‌نساڕی ئاشكراشی كرد: سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی سندووقه‌كان ڕه‌وانه‌ی نووسینگه‌ی نیشتمانی كۆمیسیۆن كراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی به‌رایی كۆمیسیۆن زیاد بكرێن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجامی سندووقه‌كان وه‌ك یه‌ك نین هه‌ندێ سندووق هه‌یه 450 ده‌نگی تێدایه و هه‌ندێكی تر ته‌نیا 100 ده‌نگ، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به كردنه‌وه و دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دیاری ده‌كرێت.
له كۆتاییدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان ڕایگه‌یاند: بابه‌تی گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌سته به ڕاست و دروستی ئه‌و په‌ڕانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه له سندووقه‌كاندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.