به‌پێی ئه‌زموونه‌كان سه‌لمێندراوه، یه‌ك كوپی ئاو له گیراوه‌ی ماده‌ی زه‌رده‌چوو،هاوكارێكی باشه بۆ دابه‌زینی كێشی مرۆڤ.به‌جۆرێك به خێرایی چه‌وری ده‌سووتێنێت و ئاستی كولیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت ، له هه‌مان كاتدا ئاستی شه‌كره‌ی ناو خوێن رێك ده‌خات.
ئاوی سازگار باشترین خواردنه‌وه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ مرۆڤ ،هه‌روه‌ها به‌سوودیشه بۆ دابه‌زینی كێش.خوادنه‌وه‌ی ئاو گه‌ده پڕ ده‌كات و ئار‌زووی خواردنیش كه‌م ده‌كاته‌وه له ئه‌نجام دا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش .
ئاوی زه‌رده‌چوو..
پسپۆری خوارده‌مه‌نی ئه‌مریكی "تریستا بست" ئامۆژگاریمان ده‌كات، به خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو له‌گیراوه‌ی زردهچوو ، كه زۆر به‌ئاسانی له ماڵه‌وه ئاماده ده‌كرێت ، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ناوكه ووشكه‌كانی زردهچوو.
دكتۆر بست ده‌ڵێت" زه‌رده‌چوو به گشتی پڕه له‌و مادده خۆراكییانه‌ی ،كه هاوكارێكی زۆر گرنگه بۆ باشتر كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته و ته‌ندروستی گه‌ده‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ههوكردنهكات ،وه بۆ كه‌مكردنه‌وه به تووشبوون به نه‌خۆشی شێر په‌نجه".
سووتاندنی چه‌وری..
بست ده‌ڵێت" چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر سووده‌كانی زهردهچووكردووه ، كه په‌یوه‌سته به سووتاندنی چه‌وری" له ئه‌نجامدا بۆم ده‌كه‌وتووه خوادنه‌وه‌ی یه‌ك كوپی ئاو له‌گیراوه‌ی زه‌رده‌چوو،هۆكارێكی زۆر باشه بۆ دابه‌زینی كێش".
كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش..
له‌سه‌ر دابه‌زینی كێش بست ده‌ڵێت" له تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر88 ئافره‌ت كراوه" سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی كوپی ئاو له گیراوه‌ی زردهچوو زۆر باش و گرنگه بۆ دابهزبوونی كێش له‌و 88 ئافره‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك بۆ ماوه‌ی سێ مانگ رۆژانه دوو ژه‌م ئه‌م خوارنه‌وه‌یان خورادووه، كۆمه‌ڵێكی تر ته‌نیا خواردنیان كه‌م ده‌خوارد له ئه‌نجام دا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كوپێك له گیراوه‌ی زهردهچوویان خواردبووه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێشیان دابه‌زی بوو" .
شه‌كره‌ی ناو خوێن..
دكتۆر بست ده‌ڵێت" خوارنه‌وه‌ی كوپێك له گیراوه‌ی زه‌رده‌چوو،هاوكارێكی باشه بۆ رێكخستنی ئاستی شه‌كره له خوێن ،چونكه یارمه‌تی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات".
چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی گیراوه‌ی زه‌رده‌چوو..
پسپۆری خوارده‌مه‌نی بست ده‌ڵێت"ده‌تواندرێت كوپێك ئاو له گیراوه‌ی زه‌رده‌چوو بخۆیته‌وه ،سارد بێت ، یان گه‌رم بێت به‌م شێوه‌یه ئاماده‌كرێت:
1یه‌ك كهوچیكی گه‌وره له ناوكی زه‌رده‌چوو به‌شه‌و ده‌خه‌یته ناو كوپێك یان دوو كوپی ئاو تا به‌یانی .
2-به‌یانییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 خووله‌ك تێكه‌ڵ بكرێت.
3-دوای ساربوونه‌وه‌ی ئاوه‌كه، ئه‌نجا ناوكه‌كه له گیراوه‌كه جیاده‌كرێته‌وه، ده‌تواندرێت به‌گه‌رمی باو یان به ساردی بخورێته‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ربیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.