وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی گشتی یۆنان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یۆنان ده‌كه‌نه‌وه. كونسوڵی یۆنان رایده‌گه‌ینێت: خوازیارین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فراوان بكه‌ین.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ، ئه‌مڕۆ 17ی 10ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ستاڤرۆس كریمیس، كونسوڵی گشتی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌بوون ، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌ردوو هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی مانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
راشیدهگهیهنن: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كونسوڵی گشتیی یۆنان ئاشكرایكرد، ووڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێشكه‌ش به‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه خولی سه‌ربازی له‌یۆنان بۆ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه.
له‌كۆتایشدا ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی دۆستایه‌تی و هاوكارییه‌كانی ووڵاتی یۆنانی كرد و دووپاتیشیكرده‌وه كه خوازیارن له‌سه‌ر ئاستی باڵای دیبلۆماسی و بواره‌كانی خوێندن، پزیشكی و فه‌رهه‌نگی نێوان یۆنان و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر هه‌نگاو بنێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.