سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە بڵاو دەکاتەوە و تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان:
پهیامی پیرۆزبایى سهرۆكایهتیی پهرلهمان بهبۆنهى یادی له دایکبوونی پێغهمبهر (د.خ)
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام، حەزرەتی محهمهد (د.خ)، جوانترین پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان به گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
ھیواخوازین ئەم یادە پڕشکۆیە ببێتە هێنانهكایهی ئاشتی و تهبایى و قووڵبوونەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە له نێوان موسڵمانان و پێکهاتە ئاینییەکانی تر و زاڵبوونی پەیامی میانڕەوی و ڕێگەچارە ئەقڵانییەکان کە ئاکاری ههمیشهیی ئەو پێشەوا ڕاستگۆ و ئەمینە بووه، بۆ ئەوەی شوێنی توندڕەوی و یەکترسڕینەوە و ناکۆکی و بریندارکردنی یەکتر و پێکدا هەڵپژان بگرێتەوە.
خوای گەورە مرۆڤایەتی و کوردستان و هاووڵاتییانی لە دەردوبەڵا و نەهامەتی بپارێزێت و ئارامی و ئاسوودەیی بە هەمووان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.