وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاری دا، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنایان وه‌رنه‌گرتبێ، نابێت بچنه فه‌رمانگه حكوومی و ناحكوومی و زانكۆكانه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك زیاتر ڕوو له وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن كه تا ئێستا ته‌نیا 5 ملیۆن كه‌س له عیراق ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پلانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ 20 ملیۆن كه‌س بكوترێن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها هۆشداری دا له بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌رزێكی تری په‌تای كۆڕۆنا هه‌رچه‌ند ئێستا دۆخی تووشبووانی كڕۆنا به گشتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ڕێنمایی نوێ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ده‌رچووه و به‌مزووانه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ڕێنماییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌ركه‌سێك ناسنامه‌ی ڤاكسینی كۆڕۆنای نه‌بێت نابێت بچێته فه‌رمانگه حكوومی و ناحكوومی و هه‌روه‌ها زانكۆ و په‌یمانگاكانیش.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی جه‌ختی كرده‌وه كه ڤایرۆسی كۆڕۆنا تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه له عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان و ڕه‌نگه وه‌رزێكی تری په‌تاكه له زستاندا بڵاو ببێته‌وه، بۆیه داوای له هاووڵاتییان كرد پێویسته ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی زیاتر په‌یڕه‌و بكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی زیاتریش ڤاكسین وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.