كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، 20 ڕۆژی تریان پێویسته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ی ئاراسته ده‌كرێن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
عیماد جه‌میل ئه‌ندانی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: پێشكه‌شكردنی تانه له‌لایه‌ن لایانه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی دووسبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌رگرتنی تانه‌كان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران سه‌یری تانه‌كان ده‌كرێ، دواتریش ده‌سته‌ی دادوه‌ری له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سه‌یری تانه‌كان ده‌كات، دوای ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و ناوی ئه‌و 329 ئه‌ندامه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له كۆتاییشدا بڕیاره‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌كرێ بۆ دانپێدانان.
عیماد جه‌میل ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری مولزه‌مه له‌سه‌ر كۆمیسیۆن و ده‌توانێ به‌گوێره‌ی تانه‌كان بڕیار بدات سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێنه‌وه و دووباره ژماردنی ده‌ستییان بۆ بكرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تانه‌دان له ئه‌نجامی به‌ربژێرێك ته‌نیا له یه‌ك بازنه ده‌بێت و چارهسهرییهكهشی هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌بێت به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو كه دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان ده‌كرایه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌نجامی كۆتایی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و تانانه‌ی ئێستا پێشكه‌ش ده‌كرێن زیاتر په‌یوه‌ستن به بانگه‌شه و سه‌رپێچی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وانه‌ش زیاتر كێشه‌ی هونه‌ری و جێبهجێكردنن و ناچنه قالبی هێڵی سووره‌وه.
جێی باسه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی ناپهسهندكراوی له‌لایه‌ن دادگای ئیتیحادییه‌وه بڵاو كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.