Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 18:20

عێراق بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ یاریگه‌کان ده‌دات

کوردستان TV
100%

 

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا ڕێگه‌ به‌ چوونه‌ نێو یاریگاكانی عێراق بدات، به‌ڵام به‌مه‌رج، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا یاریگه‌كانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌حمه‌د مووسه‌وی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێگه‌ی دا جه‌ماوه‌ر بێنه‌ ناو یاریگه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێژه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر 30% تێپه‌ڕ نه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی عێراقه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێ.

مووسه‌وی ڕاشیگه‌یاند: تیمێكی پزیشكی 3 كاتژمێر به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان دێنه‌ ناو یاریگا و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌ هاووڵاتیان ده‌ده‌ن به‌ به‌كارهێنانی ته‌عقیم و ماسك به‌ستن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر هانده‌رێك بیه‌وێ بێته‌ ناو یاریگه‌، ده‌بێت كارتی ڤاكسینی هه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڤاكسینی كۆڕۆنای نه‌كردبێت نابێت بێته‌ ناو یاریگه‌. ‌

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌نێو یاریگه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی  جێبه‌جێ بكرێ، به‌رپرسیاره‌تی ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر كارگێڕی یاریگاكانه‌ بۆ سه‌لامه‌تی جه‌ماوه‌ر.


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.