سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رپرسی یه‌كه‌می تاوانه‌كه ده‌ستگیر كرا كه ببووه هۆكاری كوشتنی 324 كه‌س.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه "پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده كه ژانی خسته دڵی عێراقییه‌كان، هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان پاش به‌دواداچوونێكی ئاڵۆزی هه‌واڵگری له ده‌ره‌وه، تیرۆریست غه‌زوان زه‌وبه‌عی (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا)یان ده‌ستگیر كرد".
جه‌ختیشی كرده‌وه "غه‌زوان زه‌وبه‌عی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م تاوانه و هه‌ندێك تاوانی تریش".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "لێپێچینه‌وه له تێوهگڵاوانی خوێنی ڕۆڵه‌كانمان ئه‌ركێكی نیشتمانییه و هیچ كه‌مته‌رخه‌می تێدا ناكه‌ین".
مسته‌فا كازمی ئاشكراشی كرد "پێشبڕكێیه‌كی بنیاتنانی مۆنۆمێنت ڕێك ده‌خه‌ین بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یادی قوربانیانی كه‌ڕاده، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له وه‌فاداری بۆ سه‌رجه‌م قوربانی عێراقییه‌كان".
له كۆتاییدا ده‌نووسێت "مافێك داواكاری له‌پشت بێت ناوفه‌وتێت".
به‌پێی لێدوانی گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق غه‌زوان زه‌وبه‌عی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستگیركراوه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كهڕادهیه كه ببووه هۆی كوژرانی 324 كه‌س، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی تری له شاری به‌غدا كردووه.
غه‌زوان زه‌وبه‌عی پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2013 له گرتووخانه‌ی ئه‌بو غرێب توانیبووی ڕابكات، دواتریش په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كردبوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و به‌شداریی هێرشكردنه سه‌ر سوپا و هاووڵاتییان و چه‌ندان كاری تیرۆریستی تری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.