سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بە لەدەستدانی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە توویتێکدا پەیامێکی هاوخەمی بۆ مردنی کۆڵن پاوڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکردەوە کە بەهۆی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا.
مەسرور بارزانی لە توویتەکەیدا نووسیویەتی،" خەمباربووم بە گیانلەدەستدانی هاوڕێی لەمێژینەی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێمە لە نزیکەوە بەیەکەوە کارمان کرد بۆ ڕزگارکردنی وڵات و ئەو بەدوای چەسپاندنی ئاشتییەکی بەردەوام بوو بۆ هەرێم."
هەروەها مەسرور بارزانی لە کۆتایی توویتەکەیدا دڵگرانی خۆی بۆ بنەماڵەکەی ڕادەگەیەنێت و نووسیویەتی بیرم لای خێزانەکەیەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.