ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20-10-2021، چواره‌مین ساڵیادی داستانی مه‌زنی پردێیه .
دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شاری كه‌ركووك و زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كرد.
رۆژی 20ـی ئۆكتۆبه‌ر، حه‌شدی شه‌عبی به پاڵپشتیی هێز و میلیشیاكانی عێراق، هه‌وڵی دا هێرش بكاته سه‌ر هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی ئه‌و شاره و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵام به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، كه چاودێریی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه له پردێ پێشی به دوژمنی گرت و هێرشه‌كانی میلیشیاكانی تێك شكاند و توانرا ئازایه‌تی پێشمه‌رگه پیشان بدرێت و نه‌یارانی كوردستان ناچار به پاشه‌كشێ بكرێن .
له‌و شه‌ڕانه‌دا، كه دواتر به داستانی پردێ ناسرا، پێشمه‌رگه توانی تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی، كه به‌هێزترین تانكی جیهانه و حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆیه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تێك بشكێنێت و به‌مه‌ش وره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی ڕووخا و به ناچاری پیلانه‌كانیان له دژی هه‌رێمی كوردستان راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.