هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق كه‌سایه‌تیی ناسراوی بواری هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری مێژووی مۆسیقای كوردییه و تایبه‌تمه‌ندێتی ستایلی گۆرانییه‌كانی شوناسێكی تایبه‌تی له مۆسیقا و گۆرانی كوردیدا خولقاندووه.
ناوی ته‌واوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانی)ه، نازناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی (شێخانی)یه، له ساڵی 1922 له شاری كۆیه له گه‌ڕه‌كی (به‌فری قه‌ندی) هاتۆته دنیاوه، له باوه‌شی خێزانێكی هه‌ژار چاوی كردۆته‌وه و خوێندنی تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی بووه و له ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له‌و كاته‌ی كه قوتابی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه به‌هره‌ی گۆانیبێژی له‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته سردووبێژێكی ده‌نگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
خاڵه تایه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كه‌وتووته‌به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌كانی ئه‌وسای كۆیه‌ی وه‌ك "سێوه" و "مه‌لا ئه‌سعه‌د" و سوودێكی زۆریشی له هونه‌رمه‌ند "ئه‌حمه‌دی حه‌مه مه‌لا" وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاتێك كه بازووی هونه‌ری گۆرانی گوتنی به‌هێز بووه، هه‌وڵی داوه ده‌نگ و رێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه بووه‌ته گۆرانیبێژێكی خاوه‌ن ده‌نگ و رێبازی تایبه‌تی خۆی.
تایه‌ر تۆفیق له ساڵی 1945 بووه‌ته سه‌رده‌سته‌ی مه‌قامبێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی كورد و گه‌لێك گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی چڕێوه و گوێگرانی سه‌رسام كردووه، چونكه هه‌م خاوه‌ن ده‌نگێكی زوڵاڵی هه‌م خاوه‌ن ده‌نگێكی دڵكێشیش بووه و هه‌میش باشترین ده‌قی شاعیره مه‌زنه‌كانی كوردی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئاوازه‌كانی.
هه‌ركه‌سێك كه‌مێك ئاشنایی هونه‌ری ئاوازی و گۆرانی كوردی بێ و گوێی له ناوی تایه‌ر تۆفیق بێت، یه‌كسه‌ر ئاوازی گۆراییه ڕه‌سه‌نه‌كانی "له‌سه‌ر شه‌و و رۆژی داناوه"ی حاجی قادری كۆیی و "له‌باخان ئاه و ناڵێن دێ"ی وه‌فایی و غه‌زه‌له‌ته‌ڕوو پاڕاوه‌كانی مسته‌فا به‌گی كوردی و سافی هیرانی و عوسمان عه‌ونی و "گولی سه‌ربه‌ستی"ی به‌ختیار زێوه‌ر و "بیست و حه‌وت ساڵه"كه‌ی فایه‌ق بێكه‌س و "شیرین به‌هاره"ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی ناسكی "هه‌ژار" و "هێمن" و "گۆران" و "مه‌دهۆش" و "دڵدار" و "دڵزار" و "مه‌جید ئاسنگه‌ر" و "بێ خه‌و" و "شاره‌زا" دێته یاد.
تایه‌ر تۆفیق گۆرانیبژێكی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی بووه، له هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گۆرانی بۆ كاربه‌ده‌ستانی میری نه‌گوتووه و هه‌موو گۆرانییه‌كی بۆ كورد و بۆ شادكردنی دڵی هونه‌ردۆستانی چڕیوه و له ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌كه و په‌رتوكی به‌و ده‌قه شیعریانه‌ی به گۆرانی گوتوونی به چاپ گه‌یاندووه و له هه‌موویان باشتر په‌ڕتووكه‌كه‌ی "گوڵی سه‌ربه‌ستی"یه كه به‌پێشه‌كی كه‌ریم شاره‌زا له ساڵی 1983 به چاپی گه‌یاندووه، سڵاو له گیانی پاكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مه‌زنه‌ی كورد.
تاهیر تۆفێق بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1945-1324 ده‌چێته ڕادیۆی به‌غدا و مه‌قامی ” ئه‌ی له گورێ له سووره گوڕێ” و به‌سته‌ی ” كراس زه‌ردێ”ی تۆمار كرد و بڵاو بوویه‌وه.
به ناوبانگترین مه‌قامی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ” شیرن به‌هاره”یه كه هۆنراوه‌ی م. ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و به یه‌كێك له به‌چێژترین مه‌قامه كوردییه‌كان داده‌نرێت هه‌روه‌ها له هۆنراوه‌ی شاعیرانی وه‌ك نالی، مه‌حوی، بێخود و سافی هێرانی …هتد چه‌ندین گۆرانی و مقامی گوتووه.
هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له ساڵی 1922 له شاری كۆیه له گه‌ره‌كێكی هه‌ژارنشین له‌دایك بووه و له 20/10/1987 له ته‌مه‌نی 62 ساڵی كۆچی دوایی كردووه..
ئه‌ی موتربی حه‌ریفان
وتنی: تاهیر تۆفیق
ئه‌ی موتربی حه‌ریفان ده‌ستكه به نه‌غمه خوانی
ئاوازی تۆیه بۆ دڵ وا ده‌فع ئه‌كا غه‌مانی
به‌زمت شیفایه ساده‌ی بۆم لێده به‌ربوت و نه‌ی
ئه‌و ده‌ردی دڵ هه‌تا كه‌ی چی ماوه عومری فانی
بۆم لێده چه‌نگ و عووده ڕه‌مزه له یاو ده‌ووده
بۆ كوێریێ حه‌سووده ئه‌م سیڕڕه با نه‌زانێ
موتریب به ساز و نه‌ی بێ ساقی و جامێ مه‌ی بێ
تا عاجزیمه ته‌ی بێ روو كه‌ینه شاده‌مانی
به‌زم و هه‌وایی تۆیه كه‌یف و سه‌فایی تۆیه
ده‌نگ و سه‌دایی تۆیه بۆ عه‌یشی جاویدانی
ساقی له دڵ حه‌زه‌ر كه چاره‌م له ده‌ردی سه‌ركه
جارێكی یه‌ك نه‌زه‌ر كه بۆ (صافی) ی هێرانی
ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.