سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سوید دەکات و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی سوید کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی سوید لە عێراق سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
جێی باسە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و تاوتووێی دۆخی عێراق بە گشتی دوای سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.