ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی داخستنی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووان و مردن به په‌تای كۆڕۆنا و به‌تایبه‌تیش له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هۆی زۆربوونی په‌تای كۆڕۆنا، ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازه.
ڕاشیگه‌یاند: كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە مساڵ تووشی گرفت نەبێت.
داواشی له پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكوومەتی هەرێم كرد مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن تا خۆیان بكوتن كە ئەوە تاكە چارەسەرە.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبووایە دەبوو ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە و ئه‌مه‌ش چەند ڕۆژێكی زۆری پێ دەچوو، به‌ڵام ئێستا بەس تەنیا لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنیا یەك كاتژمێری پێویست دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.