ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ساڵانی 2021 تا 2025 ئه‌نجام درا.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا سەبارەت بە پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵانی 2021-2025.
لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە: به جددی كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك به تاكی ئەفسەر و کارمەندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ئاشنابوونی زیاتریان بە بنەما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ.
ڕاشیگەیاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا قۆناغ به قۆناغ كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه به ناوه‌ڕۆكی یاساكانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ كراوه و ئێستاش به‌رده‌وام خولی تایبه‌ت به هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند: ئێستا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا هه‌رێمی كوردستان وه‌ک نموونه‌ی جواگرفیایه‌كی گرینگی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان سەیر دەکرێت، لەمڕۆشەوە هه‌میشه پێشمه‌رگه وه‌ک پارێزه‌ری ئاشتی و مافه‌كانی مرۆڤ سەیر دەکرێت، بۆیه گرینگه په‌ره‌ی زیاتر به‌و پێوه‌ره بدرێ و تاک به تاكی پێشمه‌رگه له نزیكه‌وه به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئاشنا بكرێن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر، بڕیاریشدرا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئامادەکردنی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به ڕه‌وشه‌كانی مافی مرۆڤ له‌نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه و نوسینگه‌ی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.