له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستكرا به هه‌ڵمه‌تی چاندنی 100 هه‌زار نه‌مام له شاری هه‌ولێر و سه‌ره‌تاش له گه‌ڕه‌كێك ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه كرا.
پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە لەچوارچێوەى هەڵمەتى بەرزکردنەوەى ڕێژەى سەوزایی و بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی (محه‌مه‌د) ﷺ، هه‌ڵمه‌تی چاندنی 100 هه‌زار نه‌مام له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و وه‌ك سه‌ره‌تاش له گەڕەکى فەرمانبەران ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه كرا.
پارێزگا هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: وێڕاى دەستخۆشی لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەی پارکەکان بۆ ئەنجامدانى ئەم هەڵمەتە، ئومێد دەکەین بە هەموو لایەک و هاوکاریى هاووڵاتییان لە بەشێک لەو گەڕەکانەى کە گەڕەکى تازەن و پێویستیان بەوە هەیە کە ڕێژەى سەوزایی تێدا بەرزبكرێته‌وه، ئەمجۆرە هەڵمەتانە ئەنجام بدەین.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: بەدڵنیاییەوە چاندنى نەمام تەنها کارێک نییە ئێمە ئەنجامی بدەین، بەڵکو پارێزگاریکردن لێى لەلایەن هاوڵاتییانەوە گرینگترە، دەخوازین هاوڵاتییانیش هاوکار بن و ببنە بەشێک لە پارێزگاریکردن لەو نەمامانەى کە دەچێنرێن، بۆ ئەوەی ڕێژەى سەوزایی لە شار بەرز بکرێته‌وه و ببین بە خاوەن ژینگەیەکى پاک و شارێکى جوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.