به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت: سبه‌ی سێشه‌ممه 26 ى 10 ى 2021 ، ئاسمانى هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور لە ماوەى ئەم هەفتەى داهاتوو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئێوارەى سبه‌ی سێشەممە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیدهگهێنێت: بۆ رۆژی چوارشه‌ممه بەردەوام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێنج شەممەش ئاسمان پەڵە هەور نیمچە هەورو پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ کاتدا .
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بۆ رۆژی هه‌ینی ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى نمە بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا دەبارێت , سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى نمە باران دەبێت .لەم ماوەیەدا پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت تا ڕادەیەک جێگیرە خێراى با لە نێوان (10-15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
سبه‌ی له ناوچه شاخاوییه‌کاندا ئه‌گه‌ری به‌فر و باران بارین هه‌یه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.