پارێزگاری هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات یارمەتی تیمەکانی حکوومەت بدەن لەو شوێنانەی لافاو دروستبووە، ڕاشیدەگەیەنێت هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاو دەکەین.
ئەمڕۆ شەممە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر به‌شی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێك هه‌ستا و هاتووچۆ له به‌شێك له ناوچه‌كان په‌كیكه‌وتووە، هەروەها لە زۆر شوێنیش بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: زیانەکانی لافاو دەخەمڵێنین و هاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەین، هەروەها گوتیشی، دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری خێرا دەگەیەنێت بە زیانلێکەوتووانی لافاو.
ئومێد خۆشناو داوا لە هاووڵاتییان دەکات له كاتی شۆفێری كردن ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن و ئه‌و ڕێگەیانەی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گیراون، نه‌گرنه‌به‌ر مه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت.
هەروەها هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شارەوانی لە ئەرکدان و سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات هاوكاری تیمەکان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.