لە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە نزیک چیای مەکحوول لە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین چوار کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە چیای مەکحوول لە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دوو هاووڵاتی کوژران و دوو هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ گەڕان بەدوای شانە نوستووەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی حەوائج نزیک چیای مەکحوول بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی داعش بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی.
جێی باسە لەم دواییانەدا هێرشی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جیاجیاکاندا زۆر بووە، لەدوایین هێرشیشدا لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو هێرشی کردە سەر گوندەکانی سەر بە قەزای میقدادیە لە ئەنجامدا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.