Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 21:30

دەزگای خێرخوازی بارزانی شوێن بۆ ئەو هاووڵاتییانە دابین دەکات کە بەهۆی لافاوەوە بێ جێگە بوون

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایدەگەیەنێت هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆ دەکەین و شوێنمان بۆ ئەو هاووڵاتییانە دابین کردووە کە بەهۆی لافاوەوە بێ جێگە بوونە.

ئەمڕۆ شەممە ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لە دەستپێکی بانگەوازی خەڵک بۆ بە هاناچوونیان تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهانای هاووڵاتییانەوە چوون لە شوێنە جیاجیاکاندا.

ئیسماعیل عەبدولعەزیز گوتی: لە گەڕەکانی هەولێر بەتایبەت گوندی کۆری و گرد جووتیار ماڵ بە ماڵ گەڕاوین، هەر ماڵێک پێویستی بە هاوکاری بووبێ  لەلایەن تیمەکانمان هاوکاری کراوە، هەروەها هەر کەسێک پێویستی بە گواستنەوە بووبێ گواستراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە خۆی داوای کردووە، وێڕای ئەمانەش شوێنێمان بۆ ئەو کەسانە دابین کردووە کە بەهۆی لافاوەوە بێ جێگە بوونە، هەر کەسێک شوێنی نەبووبێت بردراوە بۆ ئەو شوێنە.

گوتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوو تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پارێزگای هەولێر سەردانی ئەو ماڵانە دەکەن کە زیانلێکەوتووی لافاوەکەن زیانەکان دەخەمڵێنن و هاوکارییان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.